نه‌جه‌ف.. گه‌نجێك ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت
گه‌نجه‌كه به یه‌كجار ته‌قه‌ی له هه‌مووان كردووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، گه‌نجێك له پارێزگای نه‌جه‌ف، ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، گه‌نجه‌كه به یه‌كجار ته‌قه‌ی له هه‌مووان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گه‌نجه‌كه ئالوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه و ویستوویه‌تی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی به ده‌ستڕێژی گوللـه بكوژێت، ته‌قه‌ی له هه‌مووان كردووه، له ئه‌نجامی دهستڕێژهكهدا دایك و باوك و برایه‌كی گه‌وره‌ی خۆی كوشتووه و خوشێكیكشی برینداربووه.
كچه‌كه له رێگه‌ی سه‌ربانی ماڵی خۆیانه‌وه هه‌ڵاتووه و دراوسێیه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه براكه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشتووه، دراوێسكانیش په‌یوه‌ندییان له پۆلیسه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی ئه‌منی له پارێزگای نه‌جه‌ف ئاشكرای كرد، پۆلیس ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و خه‌ریكی گه‌ڕان بووه به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت، تۆمهتبارهكهس هه‌ر له رێگه‌ی سه‌ربانی ماڵهكیان هه‌ڵاتووه و خۆی له خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراوه حه‌شارداوه، پۆلیس چوارده‌وریان گرتووه و ده‌ستگیریان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دایك و باوك و كوڕه كوژراوه‌كه، كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه، كچكهش به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه.