به ڤیدیۆ، ئهستێرهیهكی توركیا به كارهساتێكی دڵتهزێن كۆچی دوایی كرد
ئەحمەد حەسەن چالیك ئەستێرەی یانەی کۆنیا سپۆری تورکی بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.
یانەی کۆنیا سپۆرت لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی: بە داخێکی زۆرەوە یاریزان ئەحمەد چالیك لەدەست دەدەن کە لە رۆژی یەکەمەوە لە یانەکەیان بووەتە خۆشەویستی هاندەرانی تیپەکەیان.
بەپێی سەرچاوەکان ئەم یاریزانە 28 ساڵانەیە کە پێشتریش لە ریزەکانی گەلاتەسەرای یاریی کردووە بە تەنیا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و لەسەر رێگای خێرای ئەنقەرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
کۆنیا سپۆر لە خولی تورکیا بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و لەدوای ترابزۆنی پێشەنگ دەبینرێت.
ئهحمهد چالیك بهرگریكاری یانهی كۆنیا سپۆر، یاریزانی ههڵبژاردهی توركیاش بووه و ئهم وهرزه له كۆی 20 یاریی یانهكهی له خولی نایابی توركیا بهشداریی له 18 یاری كرد بوو.
https://www.youtube.com/watch?v=2TfdDH2091w