له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره داوا ده‌كرێت جۆنسن ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه
بزانه چی كردووه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێك، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا داوا ده‌كه‌ن بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، سه‌رباری داوای لێبوردنی جۆنسن له‌و كاره‌ی كردوویه‌تی، سه‌ركرده‌كانی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا داوا ده‌كه‌ن له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دوور بخرێته‌وه.
جۆنسن له مانگی ئایاری 2020 له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ناو باخچه‌ی باره‌گای حكومه‌ت به‌شداری له ئاهه‌نگێك كرد، به‌م هۆیه‌وه زۆربه‌ی پارته به‌ریتانییه‌كان داوایان لێ‌كرد له حكومه‌ت بكشێته‌وه.
دۆگلاس رووس، سه‌ركرده‌ی پارتی پارێزگاران رایگه‌یاند، له لیژنه‌ی ناسراو به 1922دا سكاڵا له دژی جۆنسن تۆمار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
دوێنێ 13ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، جۆنسن له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گشتی / په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌وه دوای لێبوردنی كرد.
رووس راشیگه‌یاند، حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران یاسا و رێساكان بۆ خه‌ڵك داده‌نێن، ده‌بێت خۆیان سه‌ره‌تا پابه‌ند بن، بۆیه ده‌بێت جۆنسن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته سزا بدرێت.
جاكوب ره‌یس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی جۆنسنیان بانگی په‌رله‌مان كردووه، كه‌سانی دڵخۆش و كاریگه‌ر نیین.
ئه‌ندۆر بیرسی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانی گوتی: "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌ركرده‌كانی پارێزگاران دژی جۆنسن ئه‌نجامیانداوه، دیارییه‌كه بۆ شۆڤێنییه‌كانی سكۆتله‌ندا، بابه‌ته‌كه زۆر كه‌سییه.
جۆنسن تایبه‌ت به‌م دۆسییه‌یه رایگه‌یاند، ئه‌و كات ئاهه‌نگێكی 25 خوله‌كیم بۆ تیمه‌كه‌م سازكرد، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسیان بكه‌م كه له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ماندوو بوون.