ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه گرووپێكی راهێنراوی خۆی له سوریا بۆردومان ده‌كات
هه‌وڵه‌كانی پێنتاگۆن بۆ دروستكردنی هێزی لۆكاڵی خستۆته ژێر پرسیار
K24 – هه‌ولێر
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ڵه گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆردومان ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه و دژی داعش ده‌جه‌نگن.
رۆژنامه‌ی وۆل ستریت له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایار به هه‌ڵه ئه‌و گرووپه بۆردومانكردووه كه پرسیار له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێنتاگۆن بۆ دروستكردنی هێزی لۆكاڵی بۆ شه‌ری داعش دروستكردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، به‌رپرسانی سه‌ربازی خۆیان له ئاشكراكردنی ئه‌م بۆردومانه ده‌پارێزن، كه له سه‌رچاوه‌كانی خۆ‌وه زانیاری به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له رۆژی بۆردومانه‌كه‌دا، پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند فرۆكه‌كانیان رۆژانی 27 و 28 مانگی ئایار سێ هێڕشیان له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌عه‌ر ئه‌نجامداوه، كه له یه‌كێكیان ئۆپۆزسیۆنی سوریا كراوه‌ته ئامانج.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌م پرسه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكردووه.