19 کۆچبەری کورد لە رووسیاوە دەگەڕێندرێنەوە ھەولێر
ویستویانە لەو رێگەیە بگەنە ئەوروپا

K24 - هەولێر
ئێستا لە فڕۆکەخانەی پیتەربورگی رووسیاوە 19 کۆچبەری هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە و کاتژمێر 01:40 بەرەبایانی 19/1/2022، دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.
ئەو کۆچبەرانە لە رۆژی 26/11/2021 لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ دەرچوون بۆ وڵاتانی ئەورووپا، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی رووسیاوە دەستگیرکران، دواتر بەپێی ماددەی 2 بڕگەی 18.2 ی یاسای رووسیا بە بڕی 500 رووبل سزای ماددی و نزیکەی دوو مانگ زیندانی سزادران.