ئێران سكاڵا له دژی ئه‌مریكا تۆمار ده‌كات
ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیار دۆلاری ئێران ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند تاران سكاڵا له دژی ئه‌مریكا له دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه تۆمار ده‌كات، كه جیهان ئاستی پێشڵكارییه‌كانی ئه‌مریكا ببیێت.
زه‌ریف ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بوو و سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی و دوایین ئه‌نجامه‌كانی ریكهوتننامهی ئه‌تۆمی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه و تیشكی خسته سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی بیانی و بازرگانیی ئازاد.
زه‌ریف له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ستی هه‌ندێ له بانكه‌كان بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیران وتی له‌مباره‌وه دوو بابه‌ت هه‌یه، یه‌كه‌م، بانكه‌كانی گه‌وره له‌نێوان 7 – 10 ساڵ بۆئالوگۆڕ له‌گه‌ڵ ئێران بایكۆت كرابوون و سزادروان، بانكێك له سویس دوو ملیار دۆلار سزادراوه، پیویسته گوشار بخه‌ینه سه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ رازیكردنی بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بهێنه ناو بازاری ئێران. دووه‌م، كردنه‌وه‌ی رێگایه‌كه بۆ بانكه‌كان، بێجگه له‌و بانكانه كه هاتوهاوار ده‌كه‌ن، زۆر بانكی دیكه هه‌ن كه ده‌یانه‌وێ بێنه ناو بازاری ئێران و پێویسته زه‌مینه‌یان بۆ خۆش بكرێت.
سه‌باره‌ت به بلۆككردنی داراییه‌كانی ئێران له ئه‌مریكا كه ده‌گاته دوو ملیار دۆلار، وتی توانایی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه به ئاسانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگری له مافه‌كانمان بكه‌ین ورێوشوێنی پێویست بگرینه به‌ر، بۆ ئه‌م پرسه ئاماژه به سكالا له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌مریكا كرد.
پێشتر دادگایه‌كی ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی 1983 به‌یرۆتی داوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیار دۆلاری ئێران له ئه‌مریكا ده‌گرێت.
هه‌ر ئه‌وكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا گرتبوو و به پێشڵكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی تۆمه‌تباركردبوو و باس له تۆماركردنی سكاڵا له دادگای لاهه كردبوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كێربی له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به لێدوانی زه‌ریف رایگه‌یاند ئه‌و ده‌توانێ به‌ناوی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی قسه بكات، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پشتگیریكردن له بڕیاری دادگا بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی دوو ملیۆن دۆلاری ئێران ناگۆڕیت.