وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌خه‌وێندرێن، پێشتر ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوی كرده‌وه، تێیدا هاتووه، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له هه‌ڵكشانه و داوا ده‌كرێت هاووڵاتیان به زووترین كات ڤاكسین وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند، لیژنه‌ی دیاریكردن و راوێژكاری و پسپۆرانی ڤایرۆس هۆشدارییانداوه له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌خێرایی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، كه به هۆیه‌وه ژماره‌ی خه‌واندنی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه، دۆخی ته‌ندروستی عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌كانن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ئۆمیكرۆن زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ی راگه‌یاند، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ته‌واوی پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌و شه‌پۆله ئاماده‌كراون.