پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ
سهرۆك بارزانی: شێخ شامۆ كەسایەتیەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو

K24 - ههولێر:
بهبۆنهی كۆچی دوایی شێخ شامۆ شێخ نهعمۆ، سهرۆك مسعود بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه، تێیدا رایگهیاند، شێخ شامۆ كەسایەتیەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە.
دهقی پرسهنامهكه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كوردستان و سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی لالش (شێخ شامۆ)ـمان بیست.
شێخ شامۆ كەسایەتیەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی لە بنكەی لالش و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵیێخۆشبوو شێخ شامۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
18ـی كانوونی دووەمی 2022