بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکووک تەقییەوە
بۆریەکە نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان دەگوازێتەوە
K24 – هەولێر
شەوی رابردوو بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکووک – جەیهان، لە باکووری کوردستان تەقییەوە.
بۆریە نەوتەکە له شارۆچكه‌ی پازارجک-ی سەر پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باكووری كوردستان، لەسەر رێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و دیلۆك (عه‌نتاب) تەقیوەتەوە و تا ئێستا هۆکارەکەش ئاشکرا نەکراوە.
بەهۆی تەقینەوەی بۆریە نەوتەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بۆ ماوەیەک ئەو رێگایە داخراوە.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و رێگای هاتوچۆی نێوان مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
عومه‌ر فاروق جۆشكون، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، بە میدیاکانی تورکیای راگەیاندووە: "رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تائێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كەش نه‌زانراوه".
کۆمپانیای (بۆتاش) کە نەوتی خاو لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهان بەو بۆریە دەگوازێتەوە، دوای رووداوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "کاتژمێر 7:30 بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق - توركیا ته‌قیوەتەوە، تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە".