سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ جینین پلاسخارت كرد

هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێک بێت بە بێ جیاوازی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ جینین پلاسخارت كرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ جینین پلاسخارت كرد

24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی  کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین   پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرا .

هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێک بێت بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات .

Fly Erbil Advertisment