سلێمانی.. بەهۆی سەرما كرێكارێك گیانی لە دەستدا
"رووداوەکە کاتژمێر شەش پێی زانراوە"

k24 ـ سلێمانی:
له سلێمانی كرێكارێكی خهڵكی رۆژههڵاتی كوردستان لهسهرمان گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە کوردستان 24ـی گووت، ئێوارەی ئەمڕۆ 20ـی كانوونی دووهم / یهنایهری 2022 لە دۆزینەوەی تەرمێک ئاگادارکراینهوه، کاتێک تیمەکانیان چونە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت ھاووڵاتییەکی خهڵكی رۆژههڵاتی كوردستانه لە خانوویەکی تەواو نەکراو لە گەرەکی رزگاری شاری سلێمانی بەھۆی سەرماوە رەقبووهتهوه و گیانی لە دەستداوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راشیگهیاند، ئەو كهسه لە سلێمانی کرێکاری کردووە و تەمەنی 45 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند تیمەکانیان لەئامادەباشیدان هەر کەسێک پێویستی بەهاناوەچوون هەبوو ئاگادارمان بکهنهوه.