بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێک لە پەخشی راستەوخۆدا پەیامنێرێك دەشێلێت
لە کۆتا هەفتەی کارکردنی لە پەخشی راستەوخۆدا ئۆتۆمبێل لێی دا

K24 - هەولێر:
پەیامنێری کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکی لە پەخشی راستەوخۆدا لەکاتی رووماڵی هەواڵی بڕانی ئاوی ویلایەتی وێست ڤێرجینیا، لەلایەن ئۆتۆمبێلەکەوە لێی دەدرێت و دەکەوێت بە زەویدا.
تۆری یۆرگی، پەیامنێری کەناڵی تەلەفزیۆنی " WSAZ" لەکاتی رووماڵی هەواڵی بڕانی ئاوی ویلایەتی وێست ڤێرجینیا، لە پەخشی راستەوخۆدا ئۆتۆمبێلێک لێی دەدات و دەیدات بە زەویدا.
تێم، ئەو بێژەرەی لە ستۆدیۆی کەناڵەکە لەگەڵ تۆری قسە دەکات، بە بینینی رووداوەکە تووشی شۆک دەبێت، بەڵام راستەوخۆ دوای رووداوەکە تۆری هەڵدەستێتەوە و دەڵێت "من باشم، ئۆتۆمبێل لێی دام، بەڵام من باشم".
تۆری دوایی رووداوەکە بەردەوام دەبێت لەسەر رووماڵ و دەڵێت " جارێکی دیکە لە زانکۆ ئۆتۆمبێل لێی دام، دەزانیت ئەمە کۆتا هەفتەی کارکردنم بوو لەم کەناڵە، هەموو ژیانم بە بەر چاومدا رۆیشت".
Penn State grad Tori Yorgey was hit by a car on live television last night and STILL finished her report like an absolute champ
— Barstool Penn State (@PSUBarstool) January 20, 2022
The Penn State difference😤
pic.twitter.com/KMGLdw12kP
H.H