نیشانه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر پێستیش ده‌رده‌كه‌وێت
پزیشكێك به‌هۆی پێسته‌وه تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كترینا ڤێرتیڤا، پزیشكی پسپۆڕی شێرپه‌نجه‌ی پێست له رووسیا ئاشكرای كرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی تێكچوونی پێست و ده‌كرێت له‌و رێگه‌یه‌وه تووشبووی كۆرۆنا ئاشكرا بكرێت.
ئه‌و پزیشكه روونیكرده‌وه، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هاوشێوه له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ له كاتی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له گۆڕاوه‌كانی ئۆمیكرۆن و دهلتاشدا هه‌یه.
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی زیاتر لای تووشبووانی كۆرۆنا باوه، هه‌ستكردنه به تایه‌كی توند، كه به تای ژه‌هراوی ناسراوه و په‌ڵه‌ی شین له‌سه‌ر پێستدا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگه ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پێست له ده‌وروبه‌ری لووتیش ده‌ربكه‌وێت، كه جۆرێك وشكبوونه‌وه نیشان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ده‌گمه‌نه، زیاتر شینبوونه‌وه‌ی پێست باوتره.
ڤێرتیڤا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نیشانه‌كانی ئاستی دووه‌م له‌سه‌ر پێست، ده‌ركه‌وتنی گرژبوونی پێسته، كه له‌كاتی سه‌رماشدا ئه‌وه رووده‌دات، ڤایرۆسه‌كه وا ده‌كات ئه‌و نیشانانه له‌سه‌ر پێست ده‌ربكه‌ون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆرۆنا له توانای دایه ببێته هۆی خراپتربوونی نه‌خۆشییه‌كانی پێست، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی سه‌ده‌ف، یان ره‌نگه یه‌كه‌مجاریش بێت ده‌ربكه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له تووشبووانی كۆرۆنا تووشی په‌ڵه په‌ڵه بوونی پێست ده‌بن و پێستیان تووشی هه‌وكردن ده‌بێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "رووسیا توده‌ی"، ئه‌و پسپۆڕه پێوایه، هه‌ندێك تووشبووانی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی حاڵه‌تی ده‌گمه‌نیش ده‌بنه‌وه، وه‌ك هه‌وكردنی خوێنی.