کارمەندێکی ماکدۆناڵدز لەسەر نرخی پەتاتە تەقەی لێدەکرێت
ژنێك تەقەی لە کارمەندەکە کردوە و دواتر دەستگیرکراوە

K24 - هەولێر:
ژنێک لە ئەمەریکا لەسەر نرخی پەتەتای سوورەوەکراو لەگەڵ کارمەندێکی ماکدۆناڵدز دەبێتە دەمەقاڵێیان و گولـلەیەک بە کارمەندەکەوە دەنێت.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سکای نیوز"، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی "لتیریکا کلای" لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵدز، بەچەکەوە هێرشی کردۆتە سەر کارمەندێکی رێستۆرانتەکە و گولـلەیەکی پێوە ناوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ناکۆکیەکە لەسەر نرخی پەتاتەی سوورەوەکراو بووە، کە دوای دەمەقاڵێیەك، لتیریکا کلای هەڕەشەی لە کارمەندەکە کردووە و دواتر لەکاتی پشووی کارمەندەکەیا تەقەی لێکردووە.
ژنەکە دەستگیر کرا و تاوانی "کردەوەی تاوانکاری چەکداری و دەستدرێژی کردن"ـی درایە پاڵ و کارمەندە بریندارەکەش کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکرا، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.