عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سووریا توندوتۆڵ دەکات
یەحیا رەسوڵ: مەترسی نییە چەکدارە هەڵاتووەکانی زیندانی غوێران بێنە ناو خاکی عێراق

K24 – هەولێر
دوای هەڵاتنی ژمارەیەک چەکداری داعش لە گرتووخانەیەکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، حکومەکەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سنوورەکانی لەگەڵ سووریا توندوتۆڵکردووە و مەترسی نییە چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش بێنە ناو خاکی عێراق.
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند "هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، لەسەر سنوورەکان لەگەڵ سووریا، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر پەڕینەوەی چەکدارە هەڵاتووەکانی گرتووخانەی حەسەکە، بۆ دیوی عێراق نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سنوورەکان لەرێگەی کامێرای چاودێری و تەلی دڕکاوی، بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کراون، ئەمە جگە لە بوونی خەندەق بە درێژایی هێڵی سنووری".
رۆژی 20/1/2022، چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە سنووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، رووبەڕووی پاسەوانانی گرتووخانەکە بوونەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کۆنتڕۆڵی گرتووخانەکەیان کردووە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەدا نزیکەی 100 کەس کوژراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له 100 چه‌كداری زیندانیكراوی داعش له گرتووخانه‌كه رایانكردووه، هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت: له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه، تا ئێستا توانیویانه 89ـیا ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی، كه دزه‌ی پێكراوه و له میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه مه‌ترسیدارترین به‌رپرسه‌كانی داعش له‌و گرتووخانه‌یه‌دان و داعش هه‌وڵده‌دات ده‌ربازیان بكات و سنوور ببه‌زێنن و روو له عێراق بكه‌ن.
گرتووخانه‌ی غوێران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه (هەسەدە) به‌ڕێوه‌ده‌برێت، نزیكه‌ی 4 هه‌زار چه‌كداری داعش تێیدا زیندانی كرابوون و به گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به زیندانیكردنی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.