گۆڕانكارييه نوێيهكانى عهبادى كاردانهوهيان لێدهكهوێتهوه
لهو بارهيهوه، وائيل رکابی، لێكۆڵهرى سياسى رايگهياند، "ئەو خاڵانەی وەزیری دارایی خستیەڕوو، لایەنە یاساییەکە دەردەخات.
K24 – ههولێر:
لابردنی ژمارەیەک بەرپرسی دەزگا و بانکەکان، لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە و بەبێ راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دەستنیشان نەکردنی هۆکارەکان، تێبینی و سەرنجی لای چاودێرانی سیاسی عێراق دروست کردووە.
لهو بارهيهوه، وائيل رکابی، لێكۆڵهرى سياسى رايگهياند، "ئەو خاڵانەی وەزیری دارایی خستیەڕوو، لایەنە یاساییەکە دەردەخات، هەرچەندە بڕیارە یاساییەکان هی ساڵی 1980 یە، بەڵام تاکو ئێستاش کاری پێدەکرێت، بەداخەوە ئەم وڵاتەی ئێمە وەک ئەوەی بێ دەستور و یاسا بێت کار بە هیچ لەمانە ناکرێت".
هۆکاری کەموکوڕیەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ دەستور، چونکە بەندەکانی دەستور لەگەڵ یاساکانی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران یەکناگرێتەوە و عەبادی دەستکراوە دەکات لەم جۆرە رێوشوێنانە.