سلێمانی.. له ماوه‌ی 5 رۆژدا 18 هاووڵاتی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
ته‌ندروستی سلێمانی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هیچ كامیان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتبوو

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 5 رۆژدا 18 كه‌س له سنووری پارێزگاكه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و 18 كه‌سه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هیچ كامێكیان ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو.
رێنماییش ده‌داته هاووڵاتییان و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و مەترسییەکانی سەر ژیانت".
H.B