له فه‌ره‌نسا منداڵه په‌نابه‌ره‌كان دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه
ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه بریتانیا
K24 – هه‌ولێر
ڕۆژنامه‌ی" گاردیان" ی بریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ژیانی منداڵه په‌نابه‌ره‌كانی كه‌مپه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بردنیان بۆ بریتانیا.
ڕاپۆرته‌كه پشتی به توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ستووه،كه له‌و باره‌وه هۆشداریداوه و ڕایانگه‌یاندووه، له كه‌مپه‌كانی (كالێ) و (دهنگیرك) ی فه‌ڕه‌نسا،منداڵه په‌نابه‌ره‌كان دووچاری به‌لاڕێدابردن و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه و له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانه‌وه ناچار ده‌كرێن تاوان ئه‌نجام بده‌ن تا له‌به‌رامبه‌ردا بیانپه‌ڕێننه‌وه بۆ بریتانیا.
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند دیدارێكی له‌گه‌ڵ منداڵانی كه‌مپه‌كان له‌خۆگرتووه و دۆخی ژیانیانی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو له‌ناو خێوه‌تگه‌كان خستووه‌ته ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی گاردیان نوسیویه‌تی،وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا له(ئه‌نجومه‌نی گشتی) وڵات پرسیاری له‌وباره‌وه ئاراسته ده‌كرێت كه بۆچی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی 150 له‌و منداڵانه وا به‌هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌كاتێكدا كه‌سوكاریان له بریتانیایه.
به‌پێی ڕێكخراوی(هاووڵاتی) بریتانی،كه هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات ڕایانگه‌یاندووه ڕێوشوێنی هێنانی ئه‌و كه‌سانه بۆ بریتانیا به‌لایه‌نی كه‌م ساڵێكی ده‌وێت.
شه‌ش مانگ پێش ئیستا كه‌ناڵی (كوردستان 24) له‌وباره‌وه دۆكیۆمێنتهرییهكی بڵاو كرده‌وه و دۆخی ژیانی په‌نابه‌رانی له كه‌مپی (كالێ) خسته روو كه له‌نێو جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كاندا له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و چه‌ندین مانگ چاوه‌ڕوانن تا قاچاغچییه‌كان بیانبه‌نه بریتانیا‌و له‌و ڕێگه‌یه‌دا دووچاری ئه‌شكه‌نجه و مردن بوونه‌ته‌وه.