"كوڕی ئۆمیكرۆن" له ئوسترالیا ده‌ركه‌وت
گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنایه و خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕانی بوای ته‌ندروستی ئوستراڵیا رایانگه‌یاند، "كوڕی ئۆمیكرۆن"، كه گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، له‌و وڵاته ئاشكراكراوه، كه زۆر خێراتر له ئۆمیكرۆن بڵاوده‌بێته‌وه.
زانایانی بواره‌كه ده‌ڵێن ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا ئاشكراكردنی له رێگه‌ی پشكنینی "پی سی ئاڕ"ـه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌یی بووه، هه‌رچه‌نده خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێناچێت كوشنده بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوستراڵیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك تووشبووی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا، كه به گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "BA.2" ناسراوه، ده‌ركه‌وتووه.
پڕۆفیسۆر نانسی باكسته‌ر، زانای نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له زانكۆی "میلبرن" له ئوستراڵیا روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی داتاكانی تاقیگه، "BA.2" زۆر خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه به‌راورد به "BA.1" گۆڕاوه‌كه‌ی پێشی خۆی.
ئه‌و زانایه له به‌رنامه‌ی "تو ده‌ی" ئاشكرای كرد، ئه‌و جۆره گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا پێیده‌گوترێت "كوڕی ئۆمیكرۆن"، ئه‌مه له‌پێشتره له ئامۆزا، واتا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته ئۆمیكرۆنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌نگه ئه‌و گۆڕاوه ته‌واوی وڵات بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به جۆرێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، ئه‌و شه‌پۆله ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌رده‌وام ده‌بێت، نازانرێت تا چه‌ند مه‌ترسییه و چۆن لێی ده‌باز ده‌بین.
تایرا گرۆڤ كرۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت له دانیمارك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه، كه جۆره گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا له رووی بڵاوبوونه‌وه زۆر خێراتره، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیشیان وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه تووش بن، به‌ڵام مه‌ترسی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و جۆره گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا "كوڕی ئۆمیكرۆن" له دانیمارك بڵاوبووه‌ته‌وه و ره‌نگه له مانگی شوبات زیاتر ته‌شه‌نه بكات، به‌راورد به مانگی رابردوو، بۆیه پێویست ده‌كات زیاتر هه‌وڵی خۆپارستن بده‌ین.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، جۆره نوێیه‌كه‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا "كوڕی ئۆمیكرۆن" جگه له ئوستراڵیا، له به‌ریتانیا، دانیمارك، سوید و نه‌رویج-یش بڵاوبووه‌ته‌وه.