حەشدی شەعبی بە بێسەروشوێنكردنی سەدان كەس تۆمەتبار دەكرێت

K24 - ھەولێر
پارێزگاری ئەنبار، حەشدی شەعبی بە بێسەروشوێنکردنی سەدان کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەی فەللوجە تۆمەتبار دەکات.
سوهەیب راوی پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند: "بەگوێرەی ئاماری لیژنە تایبەتەکان بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی ئاوارەکانی فەللوجە 643 کەس لەلایەن حەشدی شەعبیەوە بێسەروشوێن کراون، جگه لهمانهش 49 کەسی دیكە کوژراون".
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئاوارەبوونی 3 هەزار و 780خێزانی دانیشتووی فەللوجە کرد.
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و لایەنی سیاسی نیگەرانیان دژ بە پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی دەربڕیووە و داوای لێكۆڵینەوە و سزادانی ئەو ھێزە دەكەن.