یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆی ریكۆردی تۆمار كرد

له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان چوار یاری به‌ڕێوه‌چوون و هیچ یارییه‌كیش به یه‌كسانبوون كۆتایی نه‌هات، برایه‌تی دوای 42 رۆژ گه‌ڕایه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كان و سه‌یدسادقیش له نێو یاریگه‌ی خۆی ریكۆردی تۆمار كرد.
شێروانه سه‌ركه‌وتنێكی دراماتیكی تۆمار كرد
یانه‌ی شێروانه سێیه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان 3 خاڵی له چه‌مچه‌ماڵ وه‌رگرت.
یانه‌ی شێروانه له نێو یاریگه‌ی خۆی له كه‌لار میوانداریی چه‌مچه‌ماڵی كرد، له خوله‌كی 25ـی نیوه‌ی یه‌كه‌م، چه‌مچه‌ماڵ له رێگه‌ی مووشه‌كێكی عیماد ئه‌حمه‌د گۆڵی پێشكه‌وتنی به ئاسیستی به‌رهه‌م له‌تیف تۆمار كرد. نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌م، محه‌مه‌د حه‌مید له باڵی راسته‌وه به جوڵانه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری نایابه‌وه یاریی به دوو یاریزانی چه‌مچه‌ماڵ كرد و تۆپێكی له به‌مۆ غه‌ریب وه‌رگرت و گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی شێروانه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شێروانه هه‌ژمار كرد و ئه‌نه‌س مالیك لێدانه‌كه‌ی له خوله‌كی 91 به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ كوڕانی كه‌لار مسۆگه‌ر كرد.
شێروانه ئه‌م وه‌رزه 4 یاری بردووه‌ته‌وه هه‌ر 4 یارییه‌كه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه، له ئێستادا شێروانه به 18 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش به 25 بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
برایه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
یانه‌ی برایه‌تی دوای 42 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی ته‌نیا له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه گۆڵبارانی ئاراراتی كرد.
له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، برایه‌تی له رێگه‌ی زیره‌ك كه‌یفی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و هه‌رزوو گورزی خۆی وه‌شاند.
دواتر دانا كامه‌ران هێرشبه‌ره كه‌لارییه‌كه‌ی یانه‌ی سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت له خوله‌كی 11 گۆڵی دووه‌میشی بۆ برایه‌تی زیاد كرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 36 گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی ئه‌ركی ئاراراتی له یارییه‌كه قورس كرد.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و برایه‌تی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به ئارارات هێنا كه ئه‌مه پێنجه‌مین بردنه‌وه‌ی برایه‌تی بوو له‌م وه‌رزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ری راهێنه‌ر.
برایه‌تی به‌م بردنه‌وه‌یه بووه خاوه‌نی 22 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات به 22 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م دابه‌زی.
شه‌قڵاوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی زاخۆی شۆك كرد
یانه‌ی شه‌قڵاوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی زاخۆ، له خوله‌كی 39 شه‌قڵاوه له رێگه‌ی جه‌وهه‌ر نه‌جم گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، زاخۆ له خوله‌كی 46 له رێگه‌ی چیا نازی گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی زاخۆ زۆری نه‌برد، كاتێك هیدایه‌ت له‌تیف له خوله‌كی 65 گۆڵی دووه‌می شه‌قڵاوه تۆمار كرد، زۆری پێنه‌چوو شه‌قڵاوه دیسان ئازاری زاحۆی دا و گۆڵی سێیه‌میشی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه كۆتایی بێت زاخۆ گۆڵێكی دیكه‌ی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست خۆی رزگار بكات و یارییه‌كه 3 ـ 2 له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی میوان كۆتایی هات.
یانه‌ی شه‌قڵاوه به‌م ئه‌نجامه به 12 خاڵ به‌شێوه‌ی كاتی بۆ پله‌ی چوارده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی زاخۆش به 13 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌م مایه‌وه.
سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆی هه‌ندرێنی پێشه‌نگیشی له زه‌وی دا
یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆی درێژه‌ی به ئه‌نجامه باشه‌كان دا، ئه‌مجاره‌یان شكستی به هه‌ندرێنی پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا.
یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێری كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات هاوكار جه‌مال ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی سه‌یدسادق گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و دواجار یارییه‌كه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌یدسادق كۆتایی كه ئه‌مه حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی شاره‌زووره له نێو یاریگه‌ی خۆیان.
سه‌یدسادق به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایاب سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی خوله‌كه به 30 خاڵ مایه‌وه و پێگه‌كه‌ی له لوتكه‌ی خوله‌كه كه‌وته مه‌ترسی.