دوای په‌یامێكی ده‌نگی وته‌بێژی داعش هێرشه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ ئه‌نجامدراوه
ئه‌نجامده‌ره‌كه به‌یعه‌تی به داعش داوه.
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن (عومه‌ر سدیقی مه‌تین) كرایه سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له ئۆلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدا و له ئه‌نجامدا 50 كه‌س كوژران و 53 كه‌س بریندار بوون، پاش په‌یامێكی ده‌نگی (ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی) گوته‌بێژی داعش هات، كه له 21 ی ماگی پێنجی ڕابردوو بڵاویكرده‌وه و داوای له لایه‌نگران و چه‌كدارانی داعش كردبوو،هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا.
عه‌دنانی له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌وه ڕه‌مه‌زانی مانگی غه‌زو و جیهاد و فتوحات هات،ئاماده‌بن و خۆتان ڕێكخه‌ن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان هێرش بكه‌نه سه‌ر كافره‌كان له هه‌ر جێگه‌یه‌ك هه‌بن.
له‌وباره‌وه داوای له چه‌كدار و لایه‌نگرانی داعش له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌و ئه‌ركه ساز و ئاماده‌بن.
ووته‌كانی عه‌دنانی دوای ئه‌و هێرشه چه‌كدارییانه بوو كه له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌وروپا چه‌كداره‌كانیان ئه‌نجامیان دا و باریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا و هێرشی سان برناردینۆی ئه‌مریكا كرایه ئامانج و توانای چه‌كداره‌كانی داعش له ڕۆژئاوا ده‌ركه‌وت.
له دوای هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌م هێرشه به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێت كه وه‌ك هێرشێكی تیرۆریستی له‌سه‌ر خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.