وه‌زیری به‌رگری عێراق به F16 چووه بۆ فه‌لوجه
ئامانجێكی دیاریكراوی له فه‌لوجه هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری عێرق (خالید عوبه‌یدی) ئه‌مڕۆ خۆی به فڕۆكه‌یه‌كی F16 چووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئامانجێكی دیاریكراوی داعش بدات له فه‌لوجه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه،تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه،ئه‌مڕۆ خالید عوبه‌یدی له بنكه‌ی ئاسمانی (به‌له‌د) له باشوری تكریته‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی F16 هه‌ستاوه و به‌ره‌و بۆردومانكردنی بنكه‌یه‌كی داعش له قه‌زای فه‌لوجه ڕۆشتووه تا ئه‌و بنكه‌یه‌ی داعش بكاته ئامانج.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری به‌رگری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشیان له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌یاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه،ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن خالید عوبه‌یدی خۆیه‌وه له بنكه‌كه ده‌رچووه و بۆ ئامانجێكی دیاریكراو ڕۆشتووه.
له 23/5/2016 وه هێزه عیراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌یان ده‌ست پێكردووه و سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی فراوانی قه‌زاكه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیووه ناوه‌ندی قه‌زای فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌رپرسانی عێراقیش ڕیگرییهكانی پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌نته‌ری قه‌زاكه ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كه‌دا.