توركیا به ده‌یان ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌ن ده‌ستگیر ده‌كات
به بڕیاری دادگایه‌كی توركیا 44 ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن كه ژماره‌یه‌كی زۆریان قوتابی زانكۆن.
K24 – هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی بڕیاری داواكاری گشتیی كۆماری توركیا له ترابزۆن بۆ لێپرسینه‌وه 44 ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیركران، كه جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به رێكخراوی تیرۆری فه‌تحولڵاچی/ ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب تۆمباركراوه.
به بڕیای داواكاری گشتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ران و پشكنین له 67 شوێن له شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره، ئیستانبۆل، بورسا، ئاردهان، وان، ئامه‌د، ئه‌رزروم و عوسمانیه به‌رێوه‌چوو، كه 44 كه‌س به تۆمه‌تی یارمه‌تیی دارایی به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و خراپ به‌كارهێنانی ئایین و فریودان و هه‌ڕه‌شه تۆمه‌تباركراون.
200 پۆلیس به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بوونه كه زۆرێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان قوتابی زانكۆ و بزنسمه‌نن و بۆ لێپرسینه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی ترابزۆن گواستراونه‌وه، ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زیاتر به‌رده‌وامه.