"سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری بوونه‌ته هۆكاری مردنی ده‌یان ئافره‌ت"
"ته‌نیا له به‌غدا 400 سه‌نته‌ری جوانكاری بێ مۆڵه‌ت هه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ دووباره بوونه‌وه‌ی مردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پسپۆرانی ئه‌م بواره له عێراق هۆشداری ده‌ده‌ن.
نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له عێراق به سه‌دان سه‌نته‌ری جوانكاری بێ مۆڵه‌ت هه‌ن، كه خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتووی له پشته و ناتوانین دایانبخه‌ین.
جاسم عه‌زاوی، نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق رایگه‌یاند، زۆربوونی سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری له عێراق، بووه‌ته هۆكاری مردن ده‌یان ئافره‌ت، رێژه‌كه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
عه‌زاوی روونیكرده‌وه، نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پڕه له مه‌ترسی، ده‌بێت ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێن، له رووی ته‌ندروستییه‌وه رێگه‌پێدراو بن.
نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌نیا له به‌غدا 400 سه‌نته‌ری جوانكاری بێ مۆڵه‌ت هه‌ن، تا ئێستا توانراوه 190ـی دابخه‌ین.