هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەرزدەبێتەوە

زۆرترین بڕی نەوت لە کەنەدا و سعوودیە و مەکسیک هاوردەکراوە

K24 - هەولێر

فەرمانگەی وزەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی رابردوودا بۆ 412 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

لە نوێترین راپۆرتیدا فەرمانگەی وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە، ناوەندی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە هەفتەی رابردوودا 5 ملیۆن و 987 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە 9 وڵات هاوردەی کردووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 921 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاترە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمەریکا لە هەفتەی رابردوودا رۆژانە نزیکەی 412 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 133 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاتر بووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە زۆترین بڕی نەوت لە کەنەدا و سعوودیە و مەکسیک هاوردەکراوە، بەڵام هیچ بڕە نەوتێک لە رووسیا و ئیکوادۆر هاوردە نەکراون.