پرۆسهى رزگاركردنى فهلوجه به كوێ گهيشتووه
پارێزگاری ئەنبار، حەشدی شەعبی بە بێسەروشوێنکردنی سەدان کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەی فەللوجە تۆمەتبار دەکات.
K24 – ههولێر:
پارێزگاری ئەنبار، حەشدی شەعبی بە بێسەروشوێنکردنی سەدان کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەی فەللوجە تۆمەتبار دەکات.
سوهەیب راوی پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند، "بەگوێرەی ئاماری لیژنە تایبەتەکان بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی ئاوارەکانی فەللوجە 643 کەس لەلایەن حەشدی شەعبیەوە بێسەروشوێن کراون، جگه لهمانهش 49 کەسی دیكە کوژراون".
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئاوارەبوونی 3708 خێزانی دانیشتووی فەللوجە کرد.
لهو چوارچێوهيهدا، عەمید یەحیا رەسوول گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، "یەکەم دەروازەی رزگاركردنی دانیشتوانی شارۆچکەی فەللوجە دابین کرا و هێزەکانیان ئەو رێگایە دەپارێزن".
عەمید یەحیا رەسوول، گوتیشی: "دوای کۆنترۆڵکردنی چواڕێى سەلام لە باشووری رۆژئاوای فەللوجە، ئەو دەروازەیە كراوهتهوه".
هاوکات رێکخراوی هاوکاری نەرویجی ئەو زانیارییانەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند: "هەزاران کەس لەو دەروازەوە رزگاریان بووه و هاوکاری سەرەتایشیان پێدراوه".
ههر سهبارهت به تێوهگلانى چهكدارانى حهشدى شهعبى له كوشتارى سوننهكان و پێشێلكردنى مافهكانيان، سهرۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مەعسووم لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بی بی سی رایگەیاند: بەشێک لە یەکەکانی حەشدی شەعبی دەستیان هەبووە لە ئهشكهنجهدان و ئازاردانی دانیشتوانی فەللوجە و پێویستە رێگە لەو جۆرە کردەوانە بگیرێت".
مەعسووم، داواشی کرد بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە دەستپێبکات.
پێشتر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووجار دانی نا بە ئەنجامدانی پێشێلکاری دژ بە دانیشتوانی شارۆچکەی فەللوجە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە.
هاوكات سهرهڕاى رهخنهكان، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، چوونە ناو گەڕەكی شوهەدا، كە گەورەترین گەڕەكی شارۆچکەی فەللوجەیە لە رۆژئاوای عێراق و ئەو هێزانە زۆربەی ئهو گەڕەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.
لەوبارەوە، عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شارۆچکەی فەللوجە رايگەیاند: "هێزەكانی دژە تیرۆر و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی ئەنبار، توانیان گەڕەكی شوهەدای یەكی فەللوجە کۆنتڕۆڵ بکەنهوه".
پێشتریش چەند گەڕەکێکی دیکەی شارۆچکەی فەللوجە لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە لە بندەستی چەکدارانی داعش دەرکران و تا دێت هێزە عێراقییەکان لە رزگارکردنی تەواوی فەللوجە نزیکتر دەبنەوە.