لاسایی ره‌یانی كرده‌وه و كه‌وته ناو بیرێكی 57 متری
ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێڕ:
شه‌وی رابردوو له رووداوێكی هاوشێوه‌ی مردنی كاره‌ساتباری ره‌یانی 5 ساڵان له مه‌غریب، له هه‌مان وڵات منداڵێكی دیكه‌ی هاوته‌مه‌نی ره‌یان خۆی هه‌ڵداوه‌ته ناو بیرێكی 57 مه‌تری، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له مه‌ترسییه‌كه‌ی بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی هێسپرێس له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی گواستییه‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵان، له ناوچه‌ی سه‌بت ئه‌لغابه خۆی هه‌ڵداوه‌ته ناو بیرێكی قووڵ و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه بڵاویكرده‌وه، "چیرۆكی كاره‌ساتباره‌كه‌ی ره‌یان زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه دروستكردبوو و ویستوویه‌تی له‌و رێگه‌یه‌وه چیرۆكه‌كه بۆ هاوڕێكانی بگێڕێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه، كه ئه‌و كاره مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و ده‌بێت".
ئه‌و هاووڵاتییه بۆ رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خه‌ریكی یاریكردن بوو و پێیانی گوتووه: (من وه‌ك ره‌یان ده‌كه‌م)، به‌ڵام نه‌یزانی ئه‌و كاره ژیانی لێ ده‌سه‌نێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتنه شوێنه‌كه و دوای 4 كاتژمێر توانییان منداڵه‌كه به مردوویی له بیره‌كه بهێننه ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "قووڵایی ئه‌و بیره ده‌گاته 57 مه‌تر و چه‌ند بزوێنه‌رێك له‌ناوی هه‌بوون و له‌كاتی خۆهه‌ڵدانه ناوی، سه‌ری منداڵه‌كه به‌ر یه‌كێك له‌و بزوێنه‌رانه كه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
H.B