هەفتەی داهاتوو وەزیرانی بەرگری ناتۆ کۆدەبنەوە
"کاتی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا نزیك بووه‌ته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری گشتی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، لە نزیکەوە چاودێری ناردنی هێز لەلایەن رووسیاوە بۆ بێلارووس دەکەین.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشكرای ده‌كات، ئێستا کاتێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ئەوروپا، ئامادەین گوێ لە نیگەرانیەکانی رووسیا بگرین.
سکرتێری گشتی ناتۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ژمارەی سەربازەکانی رووسیا لە زیادبوونە و کاتی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناتۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، نامەیەکم بۆ وەزیری دەرەوەی رووسیا ناردووە و ئامادەییم دەربڕیوە بۆ بەردەوامیدان لە گفتوگۆکانمان لە ئەنجوومەنی ناتۆ-رووسیا، بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی دیپلۆماسی.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشنیازمان بۆ رووسیا لەبارەی سیاسەتی ئەتۆمی و کەمکردنەوەی هەرەشەی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵی چەک، كردووه، لەناویشیاندا چەکی ئەتۆمی و مووشەکی مەودا کورت و مامناوەند.
ستۆڵتنبێرگ، گوتی: "هەفتەی داهاتوو وەزیرانی بەرگری ناتۆ کۆدەبنەوە و بژارده‌کانی بەردەم ناتۆ بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ دەکەن. ده‌شڵێت: "یەکێک لە بژاردەکان بەهیزترکردنی بەرەی باشووری رۆژهەڵاتی هاوپەیمانیەکەیە".
سکرتێری گشتی ناتۆ گوتیشی: "هەرەشەکانی رووسیا وادەکات ناتۆ هێزی زیاتر رەوانەی سنووری ئۆكرانیا بکات نەوەکو هێز کەم بکاتەوە."
رووسیا 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا 3000 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كردووه.
وڵاتانی ئه‌وروپی چه‌ك و پاڵپشتی لۆجستی ره‌وانه‌ی كیڤ ده‌كه‌ن، وه‌ك پاڵپشتی له ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.