سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەکات

وەزیری رۆشنبیری، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ ھەینی 11ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە  حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان  کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11/2/2022، (غەریبە عەزیز بارام) دایکی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.