سبه‌ی بۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی تایبه‌ت ده‌بێت
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه شه‌ش یاری له دوو كاتی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چن، یانه‌ی زاخۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌یدسادق گه‌شتی شاره‌زووری كردووه، هه‌ولێریش سه‌ردانی گه‌رمیانی كردووه، یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش له بادینان ده‌بێته میوانی یانه‌ی دهۆك.
سیروانی نوێ ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
سیروانی نوێ له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 1:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، رزگار عه‌لی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ری گرتنه‌ده‌ستی پێشه‌نگ زیاد بكات، به‌ڵام ئه‌ركی ئاسان نییه، هه‌رچه‌نده له قۆناغی یه‌كه‌م سیروانی نوێ له پیرمام له میوانه‌كه‌ی بردبووه‌وه، به‌ڵام سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه دۆخی باش نییه و 5 یارییه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، بۆیه له‌و یارییه‌دا پێشمه‌رگه شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ تێكشكاندنی سیروانی نوێ ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، سیروانی نوێش به 31 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
زاخۆ ڕووده‌كاته دۆزه‌خی یاریگه‌ی سه‌یدسادق
سه‌یدسادق له یاریگه قه‌شه‌نگ و پڕ هانده‌ره‌كه‌ی خۆی له كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ میوانداری زاخۆ ده‌كات، ته‌نیا سیروانی نوێ توانیویه‌تی له‌و یاریگه‌یه شكست به سه‌یدسادق بهێنێت و سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه به شكست ئه‌و یاریگه‌یان جێهێشتووه، بوونی ئه‌و هانده‌ره بێ شووماره له یاریگه هێزێكی زۆری به یاریزانه‌كانی سه‌یدسادق ده‌دات.
ره‌مزی ساڵح راهێنه‌ری یانه شاره‌زوورییه‌كه ده‌یه‌وێت له‌م یارییه به بردنه‌وه له زاخۆ شكسته گه‌وره‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر له‌بیر هانده‌رانی یانه‌كه بباته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ، دوای زنجیریه‌ك ئه‌نجامی خراپ، گه‌ڕی رابردوو له یانه‌ی دهۆكی ركابه‌ره مێژوویه‌كه‌ی خۆی برده‌وه، ئه‌مه له رووی ده‌روونییه‌وه پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ یانه‌كه تا سبه‌ی ئه‌نجامێكی باش له دژی سه‌یدسادق تۆمار بكه‌ن.
زاخۆیه‌كان 17 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌م دێت، سه‌یدسادقیش 25 خاڵیان هه‌یه و خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستانیان گرتووه.
هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه رووده‌كاته گه‌رمیان
شێروانه له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 1:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، شێروانه له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌م (2-1) به هه‌ولێر دۆڕا، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی تۆڵه له نوێنه‌ره‌كه‌ی پایته‌خت بكاته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رزترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه و 4 یاری بردووه‌ته‌وه هه‌ر چوار یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه.
هه‌ولێر گه‌ڕی رابردوو له یه‌كه‌م یاریی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بژار ئه‌كره‌م بردنه‌وه‌ی تۆماركرد، بۆیه سبه‌ی ده‌یانه‌وێت بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ستبهێنن، تا له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار و دابه‌زین رزگاریان ببێت.
هه‌ولێر خاوه‌نی 15 خاڵه و له خانه‌ی چوارده‌یه‌م ده‌بینرێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه خاوه‌نی 18 خاڵه و له خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
له دێربی پایته‌خت برایه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌ندرێنی هاوشاری ده‌بێته‌وه
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری ده‌كات، سه‌مه‌د جه‌وهه‌ری راهێنه‌ر له یاریی چوونی قۆناغی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی به گۆڵێك دۆڕا، بۆیه سبه‌ی به پشتبه‌ستن به ژماره‌یه‌ك چه‌كی به‌هێزی به وێنه‌ی (ناسر عومه‌ر، كاروان ره‌مه‌زان، بۆتان ده‌هام، ئالان سه‌عدوڵڵا، ئاكۆ عوزێر و دانا كامه‌ران) ده‌یه‌وێت تۆڵه له میوانه‌كه‌ی بكاته‌وه، بوونی چه‌ند یاریزانێكی لاویش له پێكهاته‌ی برایه‌تی هێزێكی زیاتری به سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت به‌خشیووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن، پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند گرفتیك له پێكهاته‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێسته پارێزگاری له پێشه‌نگ كردووه، محه‌مه‌د شێرزاد و هێمن نازمی خاوه‌ن زۆرترین ئاسیستن له تیپه‌كه و هاوشانی ماجد سه‌لامه و سۆران عه‌زیز له خاڵه به‌هیزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن.
هه‌ندرێن 34 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و لوتكه‌ی خوله‌كه‌یان گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به 23 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت.
سۆران به‌رامبه‌ر ئارارات شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات
یانه‌ی سۆران له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره میوانداریی یانه‌ی ئارارات ده‌كات، سۆران گه‌ڕی رابردوو دۆڕاون، بۆیه ده‌یانه‌وێت له میوانه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه، ئیدریس حوسێن و گه‌یلان سادقی گۆڵپارێز و عه‌بدولمونعیمی هێرشبه‌ر له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن، كێشه‌ی سۆرانییه‌كان گۆڵنه‌كردنه ئه‌وان تا نێو ناوچه‌ی سزای ركابه‌ره‌كانیان ده‌چن، به‌ڵام له‌وێ ناتوانن هێرشكانیان به ئانجام بگه‌ینن، ته‌نها 9 گۆڵیان كردووه، كه كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنه له خوله‌كه و نیشانه‌ی لاوازی هێڵی پێشه‌وه نیشان ده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات ئاستی جێگیر نییه، ته‌نانه‌ت سوود له یاریگه‌ی خۆیشی نابینێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی لاسه‌نگی تیپه‌كه‌یان راست بكه‌نه‌وه، جێگر عه‌زیز، سه‌فین عه‌بدولخاڵق، عه‌لی عه‌زیز، نه‌زیر حه‌مید و دلۆڤان شینۆ له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن.
ئارارات خاوه‌نی 23 خاڵه و له خانه‌ی هه‌شته‌م ده‌بینرێت، له‌وكاته‌ی سۆران ته‌نیا 18 خاڵی كۆكردته‌وه و له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
شه‌قڵاوه و دهۆك بۆ دوو مه‌به‌ستی جیاواز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
شه‌قڵاوه له دۆخیكی خراپ دایه، چونكه له ناوچه‌ی دابه‌زینه، ئه‌گه‌ر زوو فریای خۆی نه‌كه‌وێت ئه‌وا بۆ وه‌رزی داهاتوو ماڵئاوایی له خوله‌كه ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا دهۆك چاوی له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه.
یانه‌ی شه‌قڵاوه بۆ ئه‌وه‌ی هیوای مانه‌وه‌ی له خوله‌كه زیاد بێت، دوو رۆژ پێش ئه‌م یارییه، ناوه‌راستكارێكی پیشه‌گه‌ری سووری گواسته‌وه كه ناوی ریڤا عه‌بدولره‌حمانه و كوردێكی رۆژئاوای سووریایه و پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سووریا كردووه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات.
یانه‌ی شه‌قڵاوه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا دهۆك به 22 خاڵ خانه‌ی نۆیه‌می گرتووه.