له راپه‌ڕین.. ئافره‌تێك كوژرا
له رۆژی خۆشه‌ویستییدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی راپه‌ڕین، تایبه‌ت بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئافره‌تێك گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری رانیه، كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
كوردستان24 زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاوده‌كاته‌وه.
كوژرانی ئه‌و ئافره‌ته، له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێته سێیه‌م حاڵه‌تی كوشتنی ئافره‌تان، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 9ی ئه‌م مانگه له كۆیه ئافره‌تێك به ناوی سه‌روین خورشید درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا و تا ئه‌مڕۆش كه‌سوكاری ئاماده نه‌بوون ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنێ، ئافره‌تێكی دیكه له شارۆچكه‌ی زاخۆ به ناوی "عه‌یدێ محه‌مه‌د" له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.