ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌خه‌ودا ده‌كوژێت
بزانه بۆچی و له‌گه‌ڵ كێ ئه‌م كاره‌یان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای ده‌كات، ته‌رمی كه‌سێك به كوژراوی دۆزرایه‌وه، دوای 6 كاتژمێر تاوانباره‌كان ده‌ستگیركران كه هاوژین و كه‌سێكی دیكه ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له‌ماوه‌ی 6 كاتژمێر تاوانێك ئاشكرا كرا، كه ژنێك به هاوكاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌ری خۆی ده‌كوژێت.
پۆلیسی نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاند، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌سێك له‌لایه‌ن هاوژین و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌كاتی خه‌ودا به ده‌مانچه ده‌كوژرێت، دواتر ته‌رمی كوژراوه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی خۆشه‌ویستی هاوژینی تاوانلێكراوه‌كه ده‌خرێته ناو حاویه‌ی زبڵه‌وه.
پۆلیسی نه‌ینه‌وا روونیكرده‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، هه‌ردوو تاوانباریش ده‌ستگیر و راوانه‌ی دادگا كران.
پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاوانباره‌كان له ناوچه‌ی (قوسیات له موسڵی نوێ) ده‌ستگیر كران، به گوێره‌ی مادده‌ی 406 ده‌ستبه‌سه‌رن.