هه‌ر به‌ڕاست پوتین چی له ئۆكرانیا ده‌وێت؟
گەشەکردنی دیموکراتییەت لە ئۆکرانیا بە قازانجی پوتین نییە
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی ده‌ڵێت، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی رووسیا ژه‌هرخوارد بكات به‌وه‌ی فێڵێكی سیاسی درێژخایه‌ن به‌كاربهێنێت به‌ناوی داگیركردنی ئۆكرانیا لە پێناو مانه‌وه‌ی له سه‌ر حوكم كه له ساڵی 1999ـه‌وه به جۆره‌ها شێوه‌ی جیاواز پیاده‌ی ده‌كات.
كه‌واته پوتین بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی بدات پێویستی به‌وه‌یه دڵی رووسه‌كان لای خۆی بهێڵێته‌وه ئه‌ویش به فراوانكردن و بنیاتنانه‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كۆماره‌كانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو (ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، بیلارووس، جۆرجیا و ئۆكرانیا) له خۆده‌گرێت، چونكه رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت: "پوتین به حه‌سره‌ته بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م كۆمارانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت".
به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری زه نیوزویك، پوتین هه‌میشه ده‌یه‌وێت وه‌ها پیشانی ئه‌وروپا و رووسەکان بدات كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تا ئه‌مساته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كان وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی هه‌موو پێوانه‌كان (گه‌نجینه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی و پێگه‌ی جوگرافی) بریتییه له هێزێكی مامناوه‌ند و كه‌م ئاست.
یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی پوتین ئه‌وه‌یه له كۆڕی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌میشه به ته‌نیا خۆی ده‌بینێته‌وه، تا ئه‌مساته ناتوانێت هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی (وارشۆ)ـی پێش روخانی سۆڤیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌كانی دروستبكاته‌وه، چونكه هیچ یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی (چین، ئیران و كۆریای باكور و توركیا و هتد) له روی ئایدۆلۆژییه‌وه له‌گه‌ڵی هاوسه‌نگ نین.
بۆ نموونه پوتین به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵیدا توركیا له ناتۆ داببڕێت، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگان-ی 12 مین سه‌رۆكی توركیا تا ئه‌مساته نابێته هاوپه‌یمانی پوتین، به‌ڵكو پێگه‌كه‌یی و جیۆسیاسی توركیا وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌په‌رستی نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی.
ئه‌وه‌ی كه له پوتین-ه‌وه زۆر نزیكه كۆماری چین-ه، كه له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڤیلادیمێر پوتین هاوتا چین-یه‌كه‌ی (شین جین بینگ) ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه كه هه‌ردوولا په‌یوه‌ندی پته‌ویان ده‌بێت بۆ هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه سارده‌ی له‌نێوان ئه‌وان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه شین جین بینگ بۆ سه‌رۆكی وڵاتان رێكیخست له ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی په‌كین-ی 2022، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رۆژی 4ی شوبات له‌گه‌ڵ پوتین هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان تۆخكرده‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، چین و رووسیا پێكه‌وه دژی ئه‌و پاوانخوازییه‌ی ناتۆ دوه‌ستنه‌وه و چین پاڵپشتی رووسیا ده‌كات له داواكانی به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا له كێشه‌ی ئۆكرانیادا.
هه‌رچی ئێران-ه تا ئه‌مساته نه‌بۆته جه‌مسه‌رێكی گرنگ لای پوتین، بۆیه هه‌میشه وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌كاریده‌هێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری رووسیا.
هه‌موو ئه‌مانه‌یه واده‌كات كه هه‌میشه پوتین بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی پێش روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و فراوانكردنی پێگه‌ی رووسیا له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ش چاوی له‌سه‌ر ئۆكرانیایه كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌ی هه‌یه و سنوورێكی فراوانی به باشووری خۆرئاوای رووسیا‌وه لكاوه و هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆكرانیا به ناتۆ-ه‌وه به‌ئاسانی ده‌توانێت بچێته یه‌كێتی ئه‌ورپاوه به‌مه‌ش سنوورێكی فراوانی رووسیا به ناتۆ گه‌مارۆ ئه‌درێت.
پێگه‌ی ئێن پی ئاڕ له راپۆرتێكدا پێیوایه خراپترین دۆخ بۆ پوتین به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی دیموكراتییه‌ت له ئۆكرانیا رۆژ له‌دوای رۆژ له‌گه‌شه‌كردندایه، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی میدیا بوارێكی فراوانی له ژیانی سیاسی ئۆكرانیا داگیركردووه كه ئه‌مه‌ش له قازانجی پوتین نییه چونكه ده‌شێت گۆڕان له بیری رووسه‌كان له رووسیا دروستبكات به‌رامبه‌ر ئه‌و ماوه دوورودرێژه‌ی مانه‌وه‌ی پوتین له ده‌سه‌ڵات.
رۆژنامه‌ی گاردیان له راپۆرته‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه پوتین پێوایه ئۆكرانیا به‌شێكی دانه‌بڕاوه له رووسیا و وه‌ها بیرده‌كاته‌وه كه دۆخێكی نه‌خوازراوی وه‌ك كه‌وتنی سۆڤیه‌ت وه‌های كردووه كه ئۆكرانیا-یان له كیس بچێت.
پوتین ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی قه‌یران و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌وه وا له ئه‌وروپا بكات كه به‌ڵێنێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی وه‌رگرێت كه هه‌رگیز (ئۆكرانیا، مۆڵدۆڤیا و جۆرجیا) نه‌چنه ناو ناتۆ-وه، چونكه پوتین پێیوایه ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا له‌ده‌ست ده‌رچوون كاتێك 2004 چوونه ناو ناتۆوه.
ته‌نانه‌ت پوتین ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌وه فشار له سه‌ر ئه‌وروپا دروست بكات كه ناتۆ له وڵاتانی وه‌ك پۆڵه‌ندا و رومانیا و بولگاریا بكشێته‌وه كه ئه‌مانه پێشتر به‌شێكی گه‌وره بوون له هاوپه‌یمانی وارشۆ.
زه نیویۆرك تایمز له راپۆتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پوتین له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یری ناتۆ ده‌كات كه ته‌واو لاواز بووه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه ساڵی 2021 به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ئه‌فغانستانی جێهێشت و كه‌ڵكی له‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك جۆو بایدن وه‌رگرتووه كاتێك وتی: "ئیتر ئه‌مه‌ریكا خۆی نائاڵانێت له جه‌نگی نوێ-ه‌وه".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، پوتین ده‌یه‌وێت به دروستكردنی قه‌یرانێكی گه‌وره سه‌ركه‌وتن نیشانه‌ی خه‌ڵكی رووسیا بدات بۆ به‌هانه هێنانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و سزا ئابوریه‌ی ئه‌وروپا به‌سه‌ر رووسیا-یان سه‌پاند كاتێك نیوه دورگه‌ی قرم-ی داگیركرد له 2014دا.
وێرای ئه‌وه‌ی ئێن پی ئار پێیوایه پوتین ده‌یه‌وێت كاتێك له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌چێته دانوستانه‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی لێوه‌رگرێت كه دانبنێت له ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌ی دونباس و واز له باسكردنی نیوه‌دورگه‌ی قرم بهێنێت.