هاوسه‌ری پێشووی بكوژه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ: عومه‌ر هاتوچۆی یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی كردووه
وێنه‌ی زۆری هه‌یه له یانه شه‌وانه‌كاندا
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌ری پێشووی عومه‌ر مه‌تین له دیدارێكدا له‌گه‌ل كه‌ناڵی (CNN) ی ئه‌مریكی، له‌باره‌ی ژیانی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدا گوتویه‌تی، به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر هاوسه‌رگیری بكات، ناوبراو هاتوچۆی ئه‌و یانانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی كردووه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه بۆچی پێیوایه عومه‌ر چووه‌ته ئه‌و یانانه‌وه،هاوسه‌ری پێشووی ناوبراو ده‌ڵێت،خۆی له‌باره‌ی ڕابردووی قسه‌ی بۆ كردووم و باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێش هاوسه‌رگیریمان زۆر چووه‌ته ئه‌و جێگانه و چێژی له چوون بۆ یانه شه‌وانه‌كان وه‌رگرتووه،وێنه‌ی زۆریشی هه‌بوون كه له ئاهه‌نگ و شادی ناو یانه شه‌وانه‌كاندا گرتوویه‌تی.
كه‌ناڵه‌كه ده‌یه‌وێت هاوسه‌ری پێشووی عومه‌ر زیاتر ئه‌و قسانه‌ی ڕوونبكاته‌وه، بۆیه لێی ده‌پرسێت ئایا پێتوایه عومه‌ر هاوڕه‌گه‌زباز بووه؟
له‌وه‌ڵامدا هاوسه‌ری پێشووی ناوبراو ده‌ڵێ، ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه هیچی پێنه‌گووتم و هیچ ئاماژه‌یه‌كم له ڕووی كه‌سێتی و شێوه‌ی هه‌ست پێنه‌كردووه كه هاوڕه‌گه‌زباز بووبێت له‌وكاته‌ی پێكه‌وه بووین، به‌ڵام هه‌ستێكی به‌هیزی هه‌بووه به‌رامبه‌ریان.
عومه‌ر سدیقی مه‌تین ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆ ی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكایه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا 50 كه‌س كوژران و 53 كه‌سی دیكه بریندار بووه.
ناوبراو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا و تا ئێستا لێدوان و زانیاری جیاواز له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی و په‌یوه‌ندی ناوبراو به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه،و پۆلیس له زاری خۆیه‌وه گواستییه‌وه كه به‌رله‌وه‌ی ئه‌و كرده چه‌كدارییه ئه‌نجام بدات، ڕایگه‌یاندووه كه هاوسۆزی داعشه و به‌یعه‌تی به‌وان داوه.