ده‌بێت پێش به دادگای ئیتیحادی بگیرێت
جوتیار عادل:

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق، پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر پێشی پێ نه‌گیرێت مه‌ترسی دیكه‌ی به‌دوادا دێت، وه‌ك له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل گوتی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره. دادگا به لایه‌نداری بڕیار بدات، نه‌ك ته‌نیا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵكو ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی فیدراڵی عێراق له مه‌ترسیدا ده‌بێت".
گوتیشی: "ئه‌م بڕیاره شتی دیكه‌ی به‌دوادا دێت و دوور نییه بڕیاری له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و داگیركردنی خاڵه سنوورییه‌كان و داخستی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌دوادا بێت. بۆیه ره‌تمان كردووه‌ته‌وه".
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و بڕیاره به كاریگه‌ری ده‌ره‌كی ده‌رچوو بێت و گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین به كاریگه‌ری لایه‌نێكی سیاسی بڕیاره‌كانی ده‌ربچن بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت ناوهندێیتییهكی ئابووری له عێراق درووست بكه‌ن".
ده‌قی گفتوگۆی بێژه‌ری كوردستان24، فه‌رهاد ره‌سووڵ له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل
پرسیار: ئایا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی به "نادادپه‌روه‌رانه و ناده‌ستوورییه" وه‌ڵامێكی به‌سه؟
جوتیار عادل: ئێمه پێشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتوومانه ئه‌م بڕیاره ناده‌ستووری و نادادپه‌روه‌رانه‌یه و به قبوڵنهكراومان هه‌ژمار كردووه. پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره. دادگا به لایه‌نداری بڕیار بدات، نه‌ك ته‌نیا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵكو ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی فیدراڵی عێراق له مه‌ترسیدا ده‌بێت.
ئه‌م دادگایه به شێوازێكی سیاسیانه و له كاتێكی ناله‌بار ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه و بڕیاره‌كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانه.
ئه‌م بڕیاره شتی دیكه‌ی به‌دوادا دێت و دوور نییه بڕیاری له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و داگیركردنی خاڵه سنوورییه‌كان و داخستی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌دوادا بێت. بۆیه ره‌تمان كردووه‌ته‌وه.
دادگاكه به گوێره‌ی ده‌ستوور دانه‌مه‌زراوه و به پێی ده‌ستوور ئه‌ندامانی هه‌ڵنابژێردرێن، به‌ڵكو به بڕیارێكی پۆل برێمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دانراوه.
پرسیار: دادگا هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره‌ی زه‌مانی سه‌دام حوسێن نییه، بۆ ئه‌م كاته‌یان هه‌ڵبژاردووه؟
جوتیار عادل: بابه‌ته‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به نه‌وت و غازه‌وه، ئێمه پرسی خاكمان هه‌یه، پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، پێشبینی ده‌كه‌ین به كاریگه‌ری لایه‌نێكی سیاسی بڕیاره‌كانی ده‌ربچن بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت ناوهندێیتییهكی ئابووری له عێراق درووست بكه‌ن، پێشتر به‌عس ناوه‌ندێتی سیاسی هه‌بوو، ئه‌م دادگایه ده‌یه‌وێت ناوه‌ندێتی ئابووری درووست بكات و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
ئێستا هه‌رێم پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا و ئه‌مه‌ش دیاره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن نییه بۆیه ده‌یانه‌وێت په‌كی ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌ن.
پرسیار: هیچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه؟
جوتیار عادل: جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی و به راشكاوی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق باسمان كردووه، ئه‌و بڕیاره سیاسییه و ئێمه له ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه زۆر گفتوگۆمان كردووه و ده‌رگامان واڵا كردووه بۆ چاودێری دارایی عێراق، زۆر به راشكاوانه قسه‌مان كردووه و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بن و خۆمان به خاوه‌ن پرسه‌كه ده‌زانین. ئێمه له سه‌ره‌تای درووستكردنی عێراقی نوێ رۆڵمان هه‌بووه. ئێمه داوامان كردووه یاسای دادگای ئیتیحادی دابنرێت و به پشتیوانی خه‌ڵكی خۆمان، كۆڵ ناده‌ین له داواكانمان و ئومێده‌وارین حكومه‌تی عێراق بتوانێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌م كۆسپه تێپه‌ڕێنین.
پرسیار: ئه‌وان حسابی توورێكی قوڕاوی بۆ ده‌ستوور ناكه‌ن و ئه‌مه‌ی ئێمه‌ی ده‌یڵێین، وه‌ك ئه‌وه نییه ئاو به بێژنگ ببه‌ین؟
جوتیار عادل: گومان له‌وه‌دا نییه عه‌قڵێكی سیاسیی له به‌غدا هه‌یه بڕوای به پره‌نسیپه‌كانی كورد نییه. به رای ئێمه ده‌ستوور ته‌نیا رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان پرسی ده‌ستوور پیرۆزه و ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت. ته‌نیا رێگه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور.
ده‌توانین له‌و رێگه‌یه‌وه پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ده‌ست بهێنین. ئه‌وه‌ی رێز له ده‌ستوور نه‌گرێت له كۆتاییدا خۆی زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
پرسیار: ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بۆ ئه‌وه نییه، كورد بچێته پاڵ لایه‌نه دۆڕاوه‌كان و دواتر مه‌رجی خۆیان بسه‌پێنن؟
جوتیار عادل: هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن و ئێمه سازش ناكه‌ین له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی خۆمان و ئه‌مه پێشینه‌ی ئه‌ركی كابینه‌ی نۆیه‌مه.
ده‌رگامان كراوه‌یه به رووی به‌غدادا و ئێمه خاوه‌ن بنه‌ماین و چوارچێوه‌یه‌كی گشتییمان هه‌یه و خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موولایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌یكات پێشێلكاریی ده‌ستووره.