سوپای ئۆکرانیا تێکشکاندنی پێنج فڕۆکەی رووسیای راگەیاند

مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە

سوپای ئۆکرانیا
سوپای ئۆکرانیا

K24 – هەولێر

سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، پێنج فڕۆکەی رووسیایان تێکشکاندووە، رووسیاش رەتیدەکاتەوە.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئۆکرانیا دەستپێکرد و چەندین ئامانجی سەربازی و ژێرخانی ئابووری بۆردوومان کران، وەزارەت بەرگری ئۆکرانیا، تێکشکاندنی پێنج فڕۆکەی رووسیای لە ناوچەی لۆهانسک راگەیاند، بەڵام مۆسکۆ رەتیکردەوە هیچ فڕۆکەیەکییان خرابێتەخوارەوە.

سوپای ئۆکرانیا دووپاتیدەکاتەوە، بەدرێژایی سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا، بێلارووس و نیمچە دوورگەی کرێمییا، تووشی هێرشی سوپای مۆسکۆ بووەتەوە و دوو شارۆچکە لە هەرێمی لۆگانسک لەلایەن رووسیاوە کۆنتڕۆڵ کراون، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، تائێستا سەدان سەربازی سوپای ئۆکرانیا کوژراون.