هێمن هه‌ورامی له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پوتن كۆده‌بێته‌وه
"دیداره‌كه لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو"

K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا كۆبووه‌وه.
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 لەگەڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووینەوە".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پەیوەندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە كرا.
هه‌ورامی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دیداره‌كه‌دا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو، هەردوولا جەختیان لەسه‌ر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکان کردەوە.
