به‌ره‌ی توركمانی داوای دروستكردنی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌كات
ڕای جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر به پارێزگا كردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به‌ره‌ی توركمانی عێراق داخوازییه‌كی خستووه‌ته ڕوو بۆ دروستكردنی (حه‌شدی عه‌شائیری) له پێكهاته‌كانی ته‌له‌عفه‌ر تاوه‌كو به‌شداری بكه‌ن له ڕزگار كردنی ناوچه‌كه‌یان كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری موسڵه‌وه و دوای ئازادكردنیشی بكرێت به پارێزگا.
له‌وباره‌یه‌وه نوێنه‌رێكی توركمانی ڕایگه‌یاندووه، پێویسته ڕزگاركردنی قه‌زاكه له چوارچێوه‌ی پلانێكی مه‌ركه‌زیدا بێت له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵ و مه‌سه‌له‌ی به پارێزگاكردنی به بێ هووده ناو ده‌بات و پێوایه ئه‌و باسه كۆنه و به‌سه‌ر چووه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌وباره‌یه‌وه به "ئه‌لمه‌دا پرێس" ی گوتووه،داواكارییان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی حه‌شدی عه‌شائیری بده‌ن له ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر،، تا خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌شداربن له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر كه 60 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای موسڵه‌وه دووره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دا‌واشیان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كردووه له‌و ڕووه‌وه هاوكارییان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌هێڵن.
ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تا ئیستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌سه‌رۆك وه‌زیران به به‌ڵێ یان نه‌خێر وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه بۆ دروستكردنی ئه‌و هێزه،ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه به‌ره‌ی توركمانی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌ت ڕازی نابێت هیچ هێزێكی له‌و جۆره له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست بكرێت.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه زۆر لایه‌ن ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نرخاندووه و ئاماده‌كارییه‌كانی دروستكردنی حه‌شدی عه‌شائیری كراوه،به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی و هاوكاری حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌ن.