ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له كییڤ گیریان خواردووه
بۆ خوێندن له‌وێ مابوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیادا، ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی بۆ خوێندن روویان له ئۆكرانیا كردبوو، له كییڤی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته گیریان خواردووه.
ئێستا ره‌وشی ئۆكرانیا مه‌ترسیداره و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی په‌كیان كه‌وتووه و به‌شێك له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه به‌ره‌و سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپایی له كۆچدان.
هاووڵاتی ئه‌حمه‌د چۆڵی عه‌لی دانیشتووی زاخۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ كوردستان24، رایگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییان به براكه‌یه‌وه كردووه، كه به ناوی مسته‌فا له ئۆكرانیایه و زانیاریان ده‌ستكه‌وتووه، كه براكه‌یان به‌ره‌و پۆڵه‌ندا به‌ڕێكه‌وتووه.
روونیشیكرده‌وه، نزیكه‌ی 20 تا 30 گه‌نجی كورد ئێستا له ئۆكرانیان و ئه‌وان گیریان خواردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ رزگاركردنی ژیانی براكه‌ی و ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی له ئۆكرانیا گیریان خواردووه.
ئه‌مرۆ سوپای رووسیا ده‌ستی به جووڵه كردووه به‌ره‌و ئۆكرانیا و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه چووه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه جۆینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه و زۆرترین دیمه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ی رووسیا و ئۆكرانیا ببینه