ژنانی ئۆكرانی داوای ئاشتی ده‌كه‌ن و فرمێسك بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌ڕێژن
ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵكی ئۆكرانیای بێ هیوا كرد و رایگه‌یاند، ناچینه ناو شه‌ڕی ئۆكرانیاوه و هێز نانێرین
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئۆكرانیا پێی نایه دووه‌م رۆژییه‌وه و كه‌وتنی كیێڤی پایته‌ختی وڵاته‌كه له ئان و ساتدایه. له وڵاتانی ئه‌وروپا، ژنانی ئۆكرانی ده‌نگی ناڕه‌زاییان له دژی شه‌ڕ به‌رز كردووه‌ته‌وه و داوای ئاشتیی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ژنانه له‌سه‌ر لافیته‌كانیان نووسیویانه "ئۆكرانیا بپارێزن، نا بۆ شه‌ڕ، شه‌ڕ رابگرن، پوتن بوه‌سته" و له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌كه‌یان فرمێسك بۆ سووتانی وڵاته‌كه‌یان به ئاگری شه‌ڕ ده‌بارێنن و بۆ سه‌لامه‌تی گیانی كه‌سوكاریان دڵیان له مشتیاندایه.

ئه‌مڕۆ دوو رۆژه سوپای رووسیا سنووره‌كانی ئۆكرانیانی تێپه‌ڕاندووه و تانك و تۆپه‌كانی ئه‌و سوپایه روویان له كیێڤه.
حكومه‌تی كیێڤ ئاماده نییه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه و سه‌رۆكی وڵاته‌كه رایگه‌یاند، من له پایته‌ختم و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویسته ئاماده‌بن بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان به دهوروبهرمهوهن.

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا خه‌ونی ئۆكرانییه‌كانی له بار برد، كه چاوه‌ڕێ بوون ئه‌مه‌ریكا هاوكاریان بۆ بنێرێت و رێگر بێت له كه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان.
بایدن له وتاره‌كه‌یدا گوتی: ئێمه ته‌نیا خاكی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌پارێزین. ئۆكرانیاش به‌شێك نییه له ناتۆ. هه‌روه‌ها به روونی گوتی: ئه‌مه‌ریكا هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكات و ناچێته ناو شه‌ڕه‌وه.

ئه‌و وتاره‌ی بایدن، به وتاری پشتكردنه خه‌ڵكی ئۆكرانیا له ناوه‌نده میدیاییه‌كان شرۆڤه‌ی بۆ كراوه و خه‌ڵكی ئۆكرانیا هیوا بڕ بوون له‌وه‌ی بتوانن پشتیوانی ده‌ره‌كی به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، نیگه‌رانه له پشتكردنی ئه‌وروپایی و خۆرئاواییه‌كان له گه‌له‌كه‌ی و رایگه‌یاند، ئێمه ته‌نیا ماوینه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رگری ده‌كه‌ین.



بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری چه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن