رۆژنامه‌ی گاردیان: ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا رووده‌دات جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نییه
"پوتن ئه‌وروپا به چه‌كی ناووكی ده‌ترسێنێت"
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی The Guardian به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا ئه‌نجامیداوه، جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نییه، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه له هه‌نگاریا یاخوود (چیك - سلوڤاكیا) ئه‌نجامی داون.
مێژوونووسی به‌ریتانی "تیموسی گارتوون"، پسپۆر له توێژینه‌وه ئه‌وروپییه‌كان گوتارێكی بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان نووسیووه تێیدا هاتووه، ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا رووده‌دات جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نییه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی له‌و گه‌وره‌تره، هاوشێوه‌ی داگیركردنی هه‌ریه‌ك له هه‌نگاریا (1956) و (چیك - سلوڤاكیا) (1968).
ئه‌و مێژوونووسه گوتی: "هه‌ر پێنج شه‌ڕی یۆگسلافیا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو مه‌ترسیدار بوون، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا ئاكامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته گه‌وره‌ترین جه‌نگ له ئه‌وروپا دوای 1945.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: "پوتن له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی له مه‌سه‌له عه‌قلانییه‌كان هاوشێوه‌ی دكتاتۆره‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌وروپا به چه‌كی ناووكی ده‌ترسێنێت، كاتێك ده‌ستی به هێرشی ئۆكرانیا كرد.
ئه‌و مێژوونووسه به‌ریتانییه 3 هۆكار بۆ هێرشی رووسه‌كان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌خاته روو:
یه‌كه‌م: زامنكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ناتۆ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه.
دووه‌م: دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا كه بۆ ئۆكرانیای دابین ده‌كرد.
سێیه‌م: رووسیا سزاكانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێ.