مێسی خه‌ڵاتێكی مێژوویی وه‌رگرت
لیۆنێل مێسی له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاماره مێژووییه‌كانی تۆپی پێ خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێبه‌خشرا وه‌كو خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 شووباتی 2022، رێكخراوی IFFHS كه تایبه‌ته به ئاماره مێژووییه‌كانی تۆپی پێ بۆ یازدهیهمینجار خه‌ڵاتی لیۆنێل مێسی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیۆ مێسی پێش پێلێ كه‌وته‌وه و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا 672 گۆڵی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تۆمار كرد، له كاتێكدا پێشتر ریكۆرده‌كه به ناوی پێلێ بووه كه 645 گۆڵی به درێسی سانتۆس تۆمار كرد بوو.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا له دایكبووه، له هاوینی 2000 روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 7 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی برده‌وه، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 3 نازناوی مۆندیالی یانه‌كانی برده‌وه، دواتر له هاوینی 2021 له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، بارسێلۆنای جێهێشت و به به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ پاریس له كۆی 23 یاری، 11 گۆڵ و 7 ئاسیستی كرد.