رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی چاره‌گی كۆتایی كۆپا ئامێریكا2016
دوای ته‌واوبوونی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، یارییه‌كانی چاره‌گی كۆتایی بزانه
قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی كۆپا ئامێریكا 2016 كۆتایی هات و له‌و قۆناخه‌دا چه‌ندین ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆماركرا، له‌دیارترینیان كرانه ده‌ره‌وه‌ی بڕازیل و ئۆرۆگوای و پاڕاگوای بوون.
چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك گه‌یشتنه قۆناخی چاره‌گی كۆتایی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌ش به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
ئامێریكا - ئێكوادۆر | 16 ـی حوزه‌یران
پێڕۆ - كۆڵۆمبیا | 17ـی حوزه‌یران
ئارجێنتینا - ڤێنزوێلا | 18ـی حوزه‌یران
مێكسیكۆ - چیلی | 18 ـی حوزه‌یران
له نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كش براوه‌ی یاریی یه‌كه‌م رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری سێیه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها براوه‌كانی یارییه‌كانی دووه‌م و چواره‌میش رووبه‌روو ده‌بنه‌وه.