دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار خرایه ده‌نگدانه‌وه
ده‌نگی له‌سه‌ر درا

K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرسی دووباره خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلاكرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن داوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه 265 په‌رله‌مانتار له هۆڵی كۆبوونه‌وه ئاماده‌بوون و 62 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان بۆ نه‌داوه.
پرسی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ یه‌كلاكرایه‌وه، كه 256 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، به ده‌نگی 203 ده‌رگای خۆپاڵاتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند كرا.
به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌رگای خۆپاڵاوتن بووه، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار. ته‌وه‌ری دووه‌میش بۆ درووستكردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.