كاره‌ساتی ژێرزه‌مینه‌كانی شاره گه‌مارۆدراوه‌كانی ئۆكرانیا
په‌رده له‌سه‌ر دۆخی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتیانی شاری فۆلنوڤاخای گه‌مارۆدراو هه‌ڵده‌درێته‌وه.. دۆخه‌كه كاره‌ساتباره و له‌هه‌وای پاكیش بێبه‌شن!
K24- هه‌ولێر:
نه‌بوونی زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی له هه‌ردوو شاری ماریۆپۆل و فۆلنوڤاخای گه‌مارۆدراو له باشووری ئۆكرانیا و به‌رده‌وامی بۆردومانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و دوو شاره، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هیچ سۆراخێك له‌باره‌ی دۆخی هاووڵاتییان له‌و دوو شاره نازانرێت، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار په‌رده له‌سه‌ر ره‌وشی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك له‌و شارانه هه‌ڵده‌درێته‌وه.
له‌كاتێكدا به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان و گه‌مارۆی توند، هیچ كه‌سێك ناتوانێت جووڵه بكات و له په‌ناگه‌كان‌ی ئه‌و دوو شاره بێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك توانیویه‌تی به نهێنی له شاری فۆلنوڤاخا رابكات، چیرۆكی تراژیدیای خه‌ڵك له ژێرزه‌مینه‌كانی شاره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و پیاوه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ی راگه‌یاندووه: "ماوه‌ی 11 رۆژه خه‌ڵك له‌وێ له‌ناو په‌ناگه و ژێرزه‌مینه‌كان ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ناتوانن هه‌وایه‌كی پاكی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵمژن، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته نه‌بێت، كه بۆردومانه‌كان ده‌وه‌ستن، به‌ڵام ئه‌ویش به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌شێك له هاووڵاتییان توانیوانه له په‌ناگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش ته‌نها له‌و په‌ناگه‌ی ئه‌و لێی بووه، 450 كه‌س له‌ناوی ماون و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، خه‌ریكه خواردن و خواردنه‌وه‌ش لای ئه‌وان كۆتایی بێت.
وه‌ك گوتیشی: "خه‌ڵك نه‌خۆشه، هیچ ده‌ستشۆرێك نییه و ده‌به‌ی پلاستیك وه‌ك ده‌ستشۆر به‌كارده‌هێنن و كاتێك بۆردومان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ده‌وه‌ستێت، فڕێ ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه.. به به‌رده‌وامی بۆنه پیسه‌كه ژێرزه‌مینه‌كه‌ی ته‌نیوه، منداڵان ده‌ڕشێنه‌وه و هیچ شوێنێكیش بۆ نوستن نییه، هه‌موویان له‌دانیشتنه‌وه ده‌خه‌ون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه به‌رپرسێكی رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌رچی زوو هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی شاری ماریوپۆلی ئۆكرانی كرده‌وه، به‌هۆی دۆخی كاره‌ساتباری مرۆیی له‌و شاره، كه له ئه‌نجامی گه‌مارۆدانیان له‌لایه‌ن سوپای رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه.
لۆران لیگۆزات، هه‌ماهه‌نگكاری فریاگوزاری له‌و رێكخراوه ناحكومییه له ئۆكرانیا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی: "دۆخی شاری ماریوپۆل كاره‌ساتباره و رۆژ دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئاوی پاك نه‌ماوه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاوی پاك، خه‌ڵك رووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی.. كاره‌با نییه و هیچ ئامێرێكی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ش لای خه‌ڵك نییه، خۆراك كۆتایی دێت و ماركێته‌كانیش هیچیان تێدا نه‌ماوه".
به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، چه‌ند تیمێكی رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور له‌و شاره ستراتیژییه كه‌ناراوییه بوون، كه ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 450 هه‌زار كه‌س، ئێستاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ند تیمێكیان له‌و شاره گیریان خواردووه و به‌هۆی گه‌مارۆ و بۆردومانی به‌رده‌وام، ناتوانن له‌و شاره بێنه ده‌ره‌وه.
دوای چه‌ند رۆژێك له بۆردومان و مووشه‌كباران، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه رووسیا ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، له‌پێناو كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی گه‌مارۆدراو له ماریوپۆل و فۆلنوڤاخا، به‌ڵام دواتر ئۆكرانییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه، هێزه‌كانی رووسیا ئاگربه‌ستیان شكاندووه و مۆسكۆش ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئۆكرانییه‌كانی ره‌تكرده‌وه.
لۆران لیگۆزات نیگه‌رانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند و گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هیچ هاتووچۆیه‌ك بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره نییه" داواشیكرد، "رێگه به هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه گه‌مارۆدراوانه بدرێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و رێڕه‌وه مرۆییه بكرێته‌وه و رێگه به هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سڤیله‌كان به ئافره‌ت و منداڵه‌وه بدرێت.. ده‌كرا زووتر ئه‌و كاره بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی رێزنه‌گرتن له ئاگربه‌ست، ئه‌مه نه‌كرا".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B