ئه‌مریكا ڤیزا به یوسف محه‌مه‌د نادات
ئه‌مریكا داواكارییه‌كه‌ی ناوبراوی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ڤیزای پێ نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕێكی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "یوسف محه‌مه‌د" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه"ڤیزا" ی پێنه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات.
ماڵپه‌ڕی "شار پرێس" له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌دا پشتی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ستووه كه ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردوون و له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێگه‌ی نوسینگه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه داوای وه‌رگرتنی ڤیزای كردووه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا،به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه له‌باره‌ی ئامانجی داواكردنی ڤیزاكه‌وه ئاشكرای كردووه به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ڤیزاكه‌ی به نه‌رێنی بدرێته‌وه،یوسف محه‌مه‌د ویستویه‌تی سه‌ردانی چه‌ند ویلایه‌تێكی جياوازی ئه‌مریكا بكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆببێته‌وه.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ماڵپه‌ڕه‌كه نوسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده هۆكاری پێنه‌دانی ڤیزا به‌ناوبراو نه‌زانراوه،به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك ناوه‌نده‌وه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر داواكاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مریكا ڤیزای به یوسف محه‌مه‌د نه‌دابێ،هه‌رچه‌ند كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری پێنه‌دانی ڤیزا به یوسف محه‌مه‌د، (كوردستان24) په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كرد، له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی كونسوڵخانه‌كه ڕایگه‌یاند،یاسای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێگه به‌وه نادات باس له بابه‌تی ڤیزای كه‌سی بكه‌ین،چونكه كاتێك كه‌سێك داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌ش ده‌كات،كارمه‌ندی به‌شی ڤیزا چاو به داواكارییه‌كه‌یدا ده‌خشێنێت و بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه به‌پێی یاساكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شیاوه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا یان نا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،یاسای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ربڕین یان بۆچوونی سیاسی ڕێگه به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری ڤیزا نادات ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوون و ده‌ربڕینانه یاسایی بوون له ئه‌مریكا.
شارپرێس باسی له‌وه‌ش كردووه هه‌وڵیداوه له نوسنگه‌ی یوسف محه‌مه‌د زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری پێنه‌دانی ڤیزاكه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بزانێت، به‌ڵام له‌وێش هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.