ئه‌و كه‌سه‌ی دڵی به‌رازی بۆ چێندرا كۆچی دواییكرد

به‌ر له‌ دوو مانگ دڵی به‌رازی بۆ چاندرا

دیمه‌نێكی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ و ئه‌و نه‌خۆشه‌ی دڵه‌كه‌ی بۆ چێندراوه‌
دیمه‌نێكی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ و ئه‌و نه‌خۆشه‌ی دڵه‌كه‌ی بۆ چێندراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

یه‌كه‌م نه‌خۆشێك، كه‌ به‌ر له‌ دوو مانگ دڵی به‌رازی بۆ چاندرا، ئه‌مڕۆ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، كۆچی دواییكرد.

نه‌خۆشخانه‌ی میریلاند له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دێڤید بینیت، (57 ساڵ)، دوێنێ سێشه‌ممه‌ كۆچی دواییكرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا باری ته‌ندرووستی تێكچووبوو.

بینیت له‌ رۆژی (7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جیاوازی بۆ كرابوو و له‌ بری دڵی مرۆڤ، دڵی به‌رازێكی بۆ چێندرابوو.

پێشتر نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایگه‌یاندبوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ده‌ریخست دڵی ئاژه‌ڵ ده‌كرێت له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا كار بكات و ده‌ستبه‌جێ جه‌سته‌ ره‌تی نه‌كاته‌وه‌.