وەزیری پەروەردە لەبارەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن روونکردنەوە دەدات

"تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچن"
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە

K24 – هەولێر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا دەکرێن، سەبارەت بە پشووی ئادار و نەورۆزیش چەند رۆژێکی هەفتەی داهاتوو لە ناوەندەکانی خوێندن دەوامی فەرمی دەبێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بە کوردستان24ی راگەیاند: "پشووی ئەمساڵ وەک ساڵانی دیکە نییە، بۆ ئەوەی سوود لە هەندێک ماوە بکەین، رۆژانی 12 و 13 و 15 و 16 و 17 لە ناوەندەکانی خوێندن دەوامی فەرمییە، واتا هەفتەی داهاتوو تەنها 14 مانگ دەوام نییە کە خۆی پشووی فەرمییە، رۆژانی دیکە لە ناوەندەکانی دەوامی فەرمییە، هەفتەی دواتر دەبێتە پشوو وەک حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە".

لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکان، وەزیری پەروەردە گوتی: "ئەمساڵ تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆی بەڕێوەچێت".