مۆسكۆ: پێشڕەوییەکان بەردەوامن
"بە تەواوەتی شاری مارئۆپۆڵ کۆنتڕۆڵ كراوه"
K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئاشکرای ده‌كات، تا ئێستا 2911 بنکە و پێگەی سەربازی ئۆکرانیا کراونەتە ئامانج و تێکدراون.
ئیگۆر کۆنەشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاند، "ئۆپراسیۆنمان بۆ سەر ژێرخانی سەربازی ئۆکرانییەکان بەردەوامە".
کۆنەشینکۆڤ، راشیگه‌یاند، بە گشتی تا ئێستا 2911 بنکە و پێگەی سەربازی ئۆکرانیا کراونەتە ئامانج و تێکدراون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا، گوتی: "پێشڕەوییەکانمان بەردەوامە و دەتوانم ئەوەش رابگەیەنم کە هێزەکانمان توانیان بە تەواوەتی شاری مارئۆپۆڵ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن".
ئه‌مڕۆ دوو هه‌فته به‌سه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیادا تێده‌په‌ڕێت، پتر له ملیۆنێك هاووڵاتی ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بوون، جگه له‌وه‌ش به هه‌زاران سه‌ربازی هه‌ردوولا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه كوژراون و جه‌نگیش به‌رده‌وامه.